
بهڕێوهبهرایهتی بلۆگهری "خهبات نهوزاد" ڕای گهیاند "بهڕێوهبهرایهتی بلۆگهرهكهی بڕیاری راگرتنی دهركرد و له بری ئهو ماڵپهرێكی فراوان /چاوگ نیوز/ كردهوه".
بهڕێوهبهرایهتی بلۆگهری "خهبات نهوزاد" ئهوهشی گووت "سوپاسی ههموو خوێنهرانی بۆلۆگهرهكه دهكهین كه بهدلسۆزانه هاوكارمان بوون و تێبینی خۆیان بهردهوام لهسهر ئهو بلۆگهره پێی گهیاندوین".
زیاتر دهلێن "بهلێن دهدهین له چاوگ نیوز كاری باشتر بكهین".
ناونیشانی چاوگ نیوز له تۆڕی ئینتهرنێت www.chnews.org
ناونیشانی چاوگ نیوز له ماڵپهری كۆمهڵایهتی فهیس بووك chawg news
درێژهی بابهت...
سەرچاوەیەك لە پەرلەمانى عێراق راى گەیاند، ئەوەى ئەمڕۆ لە سلێمانى روویدا ئاسایى نەبوو، بۆیە بۆ چاودێریكردنى دۆخى كوردستان سبەى داواى گەرانەوەى پەرلەمانتارە كوردەكان بۆ كوردستان دەكات.
سەرۆكى فراكسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى كوردستان ڕاى گەیاند هەڵەبجە لە ساڵى 1997وە بڕیارى بەپارێزگەبوونى دراوە، حكوومەتى هەرێم یاسا پێشێل دەكات كە وەك یەكەیەكى كارگێڕیی سەربەخۆ مامەڵەى لەگەڵدا دەكات.
ئەمشەو ژمارەیەك لە دانیشتوانى شارەدێى زەڕایەن (وارماوە)ى سەربەشارۆكەى شارەزوور خۆپیشاندانێكیان دەست پێ كرد و رێگەى سەرەكیى نێوان سلێمانى-دەربەندیخانیان داخستووە و بەڕێوەبەرى ناحیەى وارماوەش رای گەیاندووە، ئێستە لە فەرمانگەین و سەرقالى تاوتوێكردنی دۆخەكەین.
سەرچاوەیەك لە پەرلەمانى عێراق ئەمڕۆ چوارشەم راى گەیاند پەرلەمانى عێراق لە دانیشتنى ئەمڕۆیدا لێژنەیەكى بۆ لێكۆڵینەوە لە خزمەتگوزارییەكانى هەرسىَ كۆمپانیاكانى پێوەندى لە عێراق /زین، ئاسیاسێل، كۆڕەك تیلیكۆم/ پێك هێنا.
سەرچاوەیەك لە شارۆكەى سەیدسادق ئەمڕۆ سێشەم ڕاى گەیاند، بەیاننامەیەكمان دژ بەپەیوەستكردنى سەیدسادق بەئیدارەى سەربەخۆى هەڵەبجە دەركردووە و كاتێكمان داناوە، ئەگەر تا ئەوە كاتە وەڵامى رژد نەدرێینەوە خۆپێشاندان دەكەین.
سەرۆكى كۆمەڵەى قوربانییانى كیمیابارانى هەڵەبجە رای گەیاند، دواى ئەوەى دوێنىَ شەموو گۆڕێكى ترى بەكۆمەڵى كارەساتى 16 ئادار/مارس دۆزرایەوە، ژمارەى ئەو گۆڕە بەكۆمەڵانەى لە ناوچەكەدا دۆزراونەتەوە گەیشتە 29 گۆڕ.
سەرچاوەیەك لە كۆمەڵەى قوربانییانى كیمیابارانى هەڵەبجە ئەمڕۆ یەكشەم رای گەیاند، بەرامبەر جێبەجێنەكردنى داواكارییەكانمان، ئامادە نین ئەمساڵ لە 23 یەمین ساڵوەگەڕى كارەساتى كیمیابارانی هەڵەبجە لە 16ی ئادار/مارسی داهاتوودا بەشدارى بكەین.
ئەندامێكی مەكتەبى سیاسیى كۆمەڵى ئیسلامیى كوردستان ڕاى گەیاند سبەى سەرۆكى هەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانى كوردستاندا كۆ دەبێتەوە، بزووتنەوەى گۆڕانیش رای دەگەیەنن ئەوان ئاگەدارى ئەو كۆبوونەوەیە نین.
سەرنووسیارى رۆژنامەى ئاوێنە راى گەیاند، دوابەدواى بڵاوكردنەوەى ژمارە 261مینى رۆژنامەكەمان كە سێشەمى هەموو هەفتەیەك دێتە بڵاوكردنەوە، زۆربەى رۆژنامەفرۆشانى هەولێر بەپێى قسە و رێنوێنییەكانى مەلاكانەوە، رۆژنامەكەمانیان بڵاو نەكردەوە.
ئێوارەى دوێنى دووشەم ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى كوردستان لە كۆبوونەوەیەكى ئاساییدا چەند بڕیارێكى دا كە بەلاى دانیشتوانی هەڵەبجەوە گرینگترینیان ناوچەكانى هەڵەبجە، راپەڕین، و سۆران بكرێنە ئیدارەى سەربەخۆ. لەم ڕاپۆرتەی ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)دا دانیشتوانی ئەو شارۆكەیە لەم پرسە دەدوێن.
قایمقامى هەڵەبجە ئەمڕۆ سێشەم ڕاى گەیاند لە ماوەى كەمتر لە 24 سات بەسەر دەرچوونى بڕیارى سەربەخۆبوونى هەڵەبجە لە ڕووى كارگێڕییەوە، جموجۆڵى ئابووریى ئەو شارۆكەیە جووڵاوە و نرخى زەوی و خانوو لە هەڵەبجە بەرز بووەتەوە.
پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانى عێراق ئەمڕۆ یەكشەم ڕاى گەیاند، لێكۆڵینەوەیەكی لەسەر هەڵەبجە و رووداوى كارەساتى 16 ئادار/مارسى 1988ی ڕۆژی كیمیابارانی ئەو شارۆكەیە داوەتە پەرلەمانى عێراق و بڕیارە بەسەر تەواوی پەرلەمانتاراندا دابەش بكرێ.
سەرچاوەیەك لە مۆنیۆمێنتى هەڵەبجە ئەمڕۆ شەموو ڕاى گەیاند بۆ لە چاپدانى وێنەی سەر كیسى تایبەت بەمۆنیۆمێنتەكەمان، لەبەرئەوەى وێنەی ئاڵاى كوردستانى لەسەر بووە چاپخانەكانی توركیا و سووریا ئامادە نەبوون كارەكەمان بۆ بكەن.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتى ئەوقاف و كاروبارى ئاینیى حكوومەتى هەرێمى كوردستان راى گەیان چەند كەسایەتییەكى هەرێمى كوردستان بۆ بەشدارى لە زەماوەندى عێراقى تایبەت بەئاشتەواییى نیشتیمانى بانگهێشتن كراون كە 7ی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێ.
سەرچاوەیەك لە پەرلەمانى عێراق ئەمڕۆ شەموو ڕاى گەیاند، كار بۆ ئەوە دەكەین لە بودجەى ئەمساڵى عێراقدا رێژەیەك بۆ ئاوەدانكردنەوەى هەڵەبجە و ئەو شوێنانەى وەك هەڵەبجە قوربانیى رێژیمى لێخراوی بەعسن، دیارى بكەین.
شەش شێوەكاری گەنجی دانیشتووی شارۆكەی هەڵەبجە (81 كم باشووری رۆهەڵاتی سلێمانی) لە بەغدای پایەتەختی عێراق بەشداریی پێشانگەیەكی هاوبەشی شێوەكاری دەكەن، لە سەرەتای مانگی داهاتوودا، سەرچاوەیەك لە هونەرمەندانى هەڵەبجە ڕاى گەیاند.
سەرچاوەیەك لە گرووپى 400 راى گەیاند بۆ یەكلاكردنەوەى چارەنووسى خۆپیشاندانمان لە شارى سلێمانى پەنامان بردە بەر دادگە و سكاڵامان تۆمار كرد، دادگە لە بەرژەوەندیى ئێمە بڕیارى داوە و سبەى سێشەم خۆپیشاندان دەكەین.